شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى له‌زارى سه‌رچاوه‌كانیه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاشكرایكردوه، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆیدا، حكومه‌تى هه‌رێم بڕیاریداوه موچه‌ى مانگى 2ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كات.
میدیاى نزیك له‌یه‌كێتى لەزاری سەرچاوەیەکی خۆیه‌وه له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم ئاشكرایكردوه، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەکۆبونەوەی ئه‌مڕۆ چوارشەممەیدا بڕیاریداوە موچە دابەشنەکرێت، تاوەکو پارەی دامودەزگا ئەمنییەکانیش له‌به‌غداوه دەگات.
سەرچاوەكه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌وه‌شى وتوه، "لەکۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە موچە دابەشنەکرێت تاوەکو لەبەغدادەوە پارەی دامودەزگا ئەمنییەکانیش دەنێردرێت، چونكه ته‌نها پاره‌ى موچه‌ى وه‌زاره‌ت‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌كان له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌كراوه".
بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كه‌ش سه‌رچاوه‌كه‌ى ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم وتویه‌تى، "حکومەتی هەرێمی کوردستان بەفەرمی داوا لەبەغدا دەکات هۆکاری نەناردنی موچەی دامودەزگا ئەمنییەکان ڕونبکاتەوە".
وا فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نزیك ده‌بنه‌وه له‌ناوه‌ڕاستى مانگى ئادارو تائێستا موچه‌ى مانگى دویان پێنه‌دراوه‌و سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵیش بۆ مانگه‌كانى داهاتوو پێشبینى ئاڵۆزتربونى ڕه‌وشه‌كه ده‌كه‌ن به‌تایبه‌ت له‌باره‌ى موچه‌وه.
وەزارەتى دارایی هەرێم لیستى موچەى سەرجەم موچەخۆرانى بۆ مانگى شوبات ئاراستەى بەغدا کرد، بەڵام بەغدا تەنها تەمویلى موچەى دامودەزگا شارستانییەکانى کرد‌و تائێستا تەمویلى موچەى دامەزراوە سەربازیى‌و ئەمنییەکان نەکراوە.