شارپرێس:
کونسوڵخانەی ئەمریکا لەهەولێر یادی 36 ساڵەی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە دەکاتەوەو لەپەیامێکیشدا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دوپاتدەکاتەوە، دهشڵێت:"پشتیوانییەکانمان بۆ خەڵکی هەرێم بهردهوامدهبێت بۆ بەدیهێنانی داهاتویەکی ئارامو دیموکراتو خۆشگوزەران".
کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لەهەولێر لەڕێگهى ههژمارى تایبهتى خۆى لهتۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردوەتەوەو دهڵێت:"ئەمڕۆ 36 ساڵ بەسەر کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا تێدەپەڕێت، کە تیایدا پێنج هەزار هاوڵاتی کورد کوژرانو 10هەزاری دیکەش برینداربون".
لهو یادهدا كونسوڵخانهى ئهمریكا بهناوى وڵاتهكهیهوه نوسیویهتى:"هەربۆیە ئەمریکا لەم ڕۆژەدا، جەخت لەپشتیوانییەکانی بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بۆ بەدیهێنانی داهاتویەکی ئارامو دیموکراتو خۆشگوزەران".
16ی ئاداری 1988، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق، شاری ھەڵەبجەو دەوروبەری شارەکەیان بەچەند گازێکی کیمیایی كیمیابارانكردو بەھۆیەوە زیاتر لەپێنج ھەزار ھاوڵاتیی سڤیل شەھیدو زیاتر لە10 هەزار ھاوڵاتیی دیکەش برینداربون کە تائێستاش بەشێکیان بەدەست ئازارەکانییانەوە دەناڵێننو کاریگەرییەکانی هۆکاری بڵاوبونەوەی چەندین نەخۆشی درێژخایەنە لەنێو دانیشتوانی شارەکە.