سودانی سەرپەرشتی كۆبونەوەیەكی دیكەی تایبەت بە كەركووك دەكات

کوردستان

17/03/2024‌ 457 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک ئەنجام بدات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاماژەی بەوەكرد، كۆبوونەوەكە بۆ لێكتێگەیشتن و چارەسەری كێشەكانە لەنێوان لایەنە ركابەرەكاندا.

ڕۆژی 22ی شوبات، سودانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی دیكەی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردنی پارێزگاری كەركووكی كرد، بەڵام تا ئێستا رێككەوتنی بۆ پێكهێنانی ئیدارەی شارەكە لێ نەكەوتووەتەوە.