دوای 40 لە ئاگرکەوتنەوەکەی دهۆك حکومەت قەرەبووی یەك دوکانداری نەکردوەتەوە

کوردستان

09/05/2024‌ 198 جار خوێندراوه‌ته‌وه


بازاری چەلی لە ناو شاری دهۆک یەکێکە لەو بازارانەی ساڵانە قەرەباڵغیەکی زۆری لەسەرە، بەڵام چەند جارێکە ئەم بازارە دەسوتێت.

پێش چل رۆژ جارێکی دیکە بە هۆکارێکی نادیار ئاگر لەم بازارە کەوتەوە و زیانێکی گەورەی ماددی بە دوکاندارەکان کەوت چونکە زیاتر لە 170 دوکانی جل و بەرگو پێداویستیەکانی ماڵ بە تەواوی سوتان، چل رۆژ تێپەڕیوە و دوکاندارەکان دەڵێن تا ئێستا حکومەت قەرەبوی نەکردوینەتەوە و نازانین هەر یەکێکیان بە چەند قەرەبو دەکرێنەوە.

ئەمە لە کاتێک دایە چەند رۆژێک پێش ئێستاش لە ناو بازاری قەیسەری هەولێر ئاگر بە دوکانەکان کەوتەوە و زیاتر لە 350 دوکان سوتاون.