شارپرێس:
سەرچاوەكانی یەمەن ڕۆژی یەكشەممە ڕایانگەیاند كە حوسییەكان چوونەتە ناو شاری ئەلتربە لە باشوری تەعز.
ئەو سەرچاوانە ڕاگەیاندووە، "حوسییەكان چوونەتە ناو شاری ئەلتربە لە باشوری تەعز، دوای ئەوەی فەرماندەی میحوەرەكە سەر بەهێزە حكومییەكان بەرەو عەدەن هەڵهاتووە".
سەرچاوەكانی یەمەن ڕایانگەیاندووە، كە گروپی حوسییەكان لە چەند بەرەیەكدا لە تەعز پێشڕەوییان كردووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، حوسییەكان توانیویانە ڕێگای تەعز و عەدەن ببڕن، دوای ئەوەی دەستیان بەسەر ناوچەكانی ئەلسمسرە و ئەلسافییە لە باشوری تەعزدا گرت، ئەوەش دوای چەندین كاتژمێر شەڕ و پێكدادان.
ئەو سەرچاوانە دووپاتیان كردەوە كە هێزەكانی حكومەت هێشتا لە نزیك ڕێگاكە لەگەڵ گروپی حوسییەكان لەشەڕدان.
لەگەڵ گەیشتنی حوسییەكان بۆ ئەو ڕێگا سەرەكییەی كە تەعز و عەدەن بەیەكەوە دەبەستێتەوە، ئەو گروپە بە شێوەیەكی كاریگەر تەعز و ناوچەكانی ژێر دەسەڵاتی حكومەتیان لە عەدەن و لحج دابڕیوە.