ئیسرائیل پرۆژەیەكی نوێی لەناو خاكی سوریا دەستپێكرد

جیهان

37 خولەک پێش ئێستا‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 ڕۆژی یەكشەممە هێزەكانی ئیسرائیل دەستیان بە كارەكانیان كردەوە لەسەر پڕۆژەی فراوانكردنی چالاكییەكانیان لە باشوری قونەیترە لە ناو خاكی سوریادا.

چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی ئیسرائیلی ڕۆژی یەكشەممە لە ڕێگەی دەروازەی ئەلعشە و ئەلڕەفیدەوە چوونەتە ناوچەكە و دەستیان كرد بە كاركردن لە هەڵكەندن و بڕینی زەوی.

كارەكانی پرۆژەكە ئێستا لە ڕۆژئاوای ئەلعشە و ئەلڕەفید چڕبوونەتەوە، كە هێزەكانی ئیسرائیل بەردەوامن لەكاركردن و دروستكردنی قەڵا تێیاندا.

ئیسرائیل لە 10ی تشرینی دووەمی 2022 دەستی بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەك كرد بۆ فراوانكردنی چالاكییەكانی لە ناوچەكانی خاكی سوریادا و دروستكردنی ڕێگەی سەربازی و دامەزراندنی قەڵا و بنكەی چاودێری.