شارپرێس:
سزای سێدارەی بەندكراوێكی كورد و خەڵكی پیرانشار بە ناوی مستەفا شەریفی، لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ كرا.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە سێدارەی بەندكراوێك بە ناوی مستەفا شەریفی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵكی پیرانشار لە بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ جێبەجێ كرا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێكخراوەكە، مستەفا شەریفی پێنج ساڵ پێشتر بەتۆمەتی تاوانەكانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان دەستبەسەر و دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.