شارپرێس ـ تایبهت:
دۆسیەی یاسایی لاهور شێخ جەنگی پێدەنێتە قۆناغێکی نوێو هەستیارەوە،
لەکاتێکدا تیمی پارێزەرانی دۆسیەکە هۆشداریدەدەن لەدوبارەبونەوەی "گێژاوی یاسایی"و
ڕاگرتنی ناردنی پەڕاوەکانی تەمیزکردنەوە لەسلێمانییەوە بۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێمی
کوردستان لەهەولێر.
بەگوێرەی ئەو زانیارییە وردانەی تایبەت بەڕەوتی دۆسیەکە دەست
شارپرێس کەوتون، دوای ئەوەی دادگای تاوانەکانی سلێمانی/2 لەڕۆژی (15ی تشرینی یەکەمی
2026) بڕیاری حوکمدانی لەسەر دۆسیەی مادەی (56) دەرکرد، تیمی پارێزەرانی لاهور شێخ
جەنگی لەماوەی یاسایی خۆیدا تانەی پێداچونەوەیان (تەمیز) لەبڕیارەکە داوە، بەمەبەستی
ناردنی تەواوی دۆسیەکە بۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەهەولێر تاوەکو وردبینی لەیاساییبونو
دروستیی بڕیارەکەدا بکرێت.
فەرمانی هەولێر گەیشتوە، بەڵام دۆسیەکە لەسلێمانی ماوەتەوە
زانیاریهكانى شارپرێس ئاماژه بهوهدهكهن، لەڕۆژی (9ی
تشرینی دوەمی 2026)ەوە، نوسراوی فەرمیی دادگای پێداچونەوەی هەرێم گەیشتوەتە دادگای
سلێمانیو داوای ناردنی دۆسیەی مادەی (56)ی کردوە، سەرەڕای ئەوەی دۆسیەکە لەدادگای
سلێمانی ڕێکخراوە، فەهرەست کراوەو ئامادەیە بۆ ناردن، بەڵام تائێستا ڕەوانەی هەولێر
نەکراوە.
بهگوێرهى ئهو زانیاریانهى دهست شارپرێس كهوتون، بەدواداچونەکانی
تیمی بەرگریی، لەسەرەتای مانگی تشرینی دوەمەوە (مانگی 11) هیچ دۆسیەیەک لەسلێمانییەوە
ڕەوانەی دادگای پێداچونەوە لەهەولێر نەکراوەو تیمی پارێزەرانیش نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن
لەوەی جارێکی دیکە بکەونە ناو هەمان ئەو گێژاوەی سەرەتای دۆسیەکە، کاتێک داوای
گواستنەوەی (نەقڵ) دۆسیەکەیان دەکردو بەنەناردنی دۆسیەکە کات دەکوژرا.
زانیارییهكان باس لهوهشدهكهن، بهگوێرهى یاسا، هیچ بڕیارێکی
دادگا پلەی کۆتایی وەرناگرێت ئەگەر تانەی لێدرابێتو لەلایەن دادگای پێداچونەوەوە یەکلایی
نەکرابێتەوە، بۆیە بڕیارە سبەی یەکشەممە (22ی تشرینی دوەمی 2026) تیمی پارێزەران کۆنگرەیەکی
ڕۆژنامەوانی لەوبارەیەوە سازبکەن.
لەڕوی یاساییەوە دادگای پێداچونەوە چی دەکات؟
بهگوێرهى یاسا بەرکارەکان، دوای دەرچونی حوکمی دادگای
تاوانەکان، هەریەکە لە(داواکاری گشتیی، تۆمەتبارو سکاڵاکاران) مافیان هەیە لەماوەی
30 ڕۆژدا تانە لەبڕیارەکە بدەنو پێویستە
دادگای تاوانەکان دۆسیەکە بنێرێت بۆ دادگای پێداچونەوەی هەرێم لەهەولێر.
زانیارییهكانى شارپرێس كه لهسهرچاوهیهكى تایبهتهوه
وهریگرتوه ئاماژه بهوهدهكهن، "کاتێک دۆسیەکە دەگاتە هەولێر، سەرەتا ڕەوانەی
سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی دەکرێت بۆ وەرگرتنی ڕاوبۆچونیان، پاشان دەستەی سزایی لەدادگای
پێداچونەوە وردبینی لەتەواوی دۆسیەکەدا دەکاتو خاوەنی ئەم دەسەڵاتانەن:
ـ پەسەندکردنی سزاکە وەکو خۆی یان پەسەندکردنی سزاکە.
ـ کەمکردنەوەی سزاکە لەلایەن هەمان دەستەوە، بەڵام گەر بڕیار
بدات کە سزاکەی کەمەو دەبێت زیادبکرێت.
ـ دەبێت دۆسیەکە بگێڕێتەوە بۆ دادگای تاوانەکانی سلێمانی.
ـ دەکرێت بڕیاربدات بەهەڵوەشانەوەی بڕیارەکەو ئازادکردنی تۆمەتباران
گەر پێیان وابێت بێتاوانن یان بەڵگەی تەواو بەردەست نییە.
ـ یان دەکرێت بڕیارەکە هەڵوەشێنێتەوەو دوبارە دادگایی بکرێنەوە
لەبەشێکی یان هەمویدا.
ـ لهگهڵ دهسهڵاتى شهشهم كه بریتیه لههەڵوەشاندنەوەی
تەواوی حوکمەکە بەهۆی ئەوەی دادگای سلێمانی لەبنەڕەتدا تایبەتمەند نەبوە بەبینینی
ئەم دۆسیەیە.
دۆسیەی دوەم (مادەی 406) لە چ قۆناغێکدایە؟
لەپاڵ دۆسیەی مادەی (56) کە ئێستا چاوەڕێی ناردنیەتی بۆ هەولێر،
دۆسیەی دوەمی لاهور شێخ جەنگی کە تایبەتە بەمادەی (406)، بڕیارە ڕۆژی (16ی کانونی یەکەمی
2026) دانیشتنی دادگاییکردنی لەهەمان دادگا لەسلێمانی بەڕێوەبچێت.
