شارپرێس:
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد، توانیویانە درۆنێکی پێشکەوتوی سوپای ئەمریکا لەجۆری (MQ-9) لەئاسمانی گەروی هورمز بکەنە ئامانجو بیخەنە خوارەوە، دهڵێت، "لهسهرهتاى شهڕى ئهمریكاو ئیسرائیل دژى ئێران، تائێستا 58 درۆنى پێشكهوتوى ئهمریكیمان تێكشكاندوه".
بهگوێرهى ڕاگەیەندراوێکی پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای پاسداران، درۆنەکە لەکاتی ئەنجامدانی ئەرکی چاودێریکردنی ناوچەکەدا بوە، کاتێک لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسدارانەوە پێکراوەو تێکشکێنراوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەخستنەخوارەوەی ئەم درۆنە، کۆی گشتیی ئەو درۆنە ئەمریکییانەی جۆری (MQ-9) کە تائێستا لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە پێکراون، گەیشتوەتە 58 درۆن.
ئەم ڕوداوە لەکاتێکدایە کە ململانێکان لەسەر گەروی هورمز، وەک یەکێک لەستراتیژیترین ڕێڕەوە ئاوییەکانی جیهان، لەئاستێکی باڵادان؛ تاران کۆنترۆڵکردنو چاودێریکردنی ئاسمانی گەروەکە بەبەشێکی دانەبڕاو لەپاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی دەزانێت، لەبەرامبەریشدا هێزەکانی ئەمریکا هەموو هەوڵێکدەدەن بۆ پاراستنی هەژمونی خۆیانو مسۆگەرکردنی ئازادیی هاتوچۆی کەشتییەکان لەو ڕێڕەوەدا.
