"بەغدا رەزامەندی دا مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ سلێمانی بکات"

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتی عێراق رەزامەندی دا مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ سلێمانی بکات و بڕیارە سبەی هەینی، یەکەم کاروانی بەشە نەوتی سپی ئەمساڵی هاوڵاتیان بۆ سلێمانی و هەڵەبجە بنێرێت.


عیزه‌ت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا لەهەژماری فەرمی خۆی لەسەکۆی "فەیسبوک" ئاماژەی بەوەکرد،" ڕەزامەندی بەڕێز وەزیری نەوتم وەرگرت ڕاستەوخۆ بەشەنەوتی سپی ماڵانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگاتە دەستی هاووڵاتیان ".

عیزه‌ت سابیر وتیشی،" پشت بەخودا، سبەینێ یەکەم کاروانی بەشە نەوتی سپی دەگاتە دەست هاوڵاتییانی سلێمانی و هەڵەبجە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، لە چەند رۆژی رابردودا وەزارەتی نەوتی عێراق بەشە نەوتی سپی بۆ هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆک نارد.

بەپێی راگەیەنراوێکی پێشوی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، سەرەتا ئەو نەوتە بەسەر هاوڵاتییانی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دابەشدەکرێت.