شارپرێس:
بڕیارە لە ڕۆژانی داهاتوودا شاندی ئیمراڵی دەم پارتی جارێكی دیكە سەردانی دورگەی ئیمراڵی بكات و لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالاندا كۆببنەوە.
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پێكهاتوو لەپەرلەمانتارانی پارتەكە پەروین بوڵدانو مەدحەت سەنجەر لەگەڵ پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل لە چەند ڕۆژی داهاتوو سەردانی دورگەی ئیمراڵی دەكات بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ئۆجالان.
دوایین كۆبوونەوەی شاندەكە لەگەڵ ئۆجالان لەئیمراڵی لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦ كراوە، هەروەها بنەماڵەی ئۆجالانیش لە ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ سەردانی ئیمراڵیان كردووە.