شارپرێس:
سەرچاوەیەکی نزیک لەمەرجەعییەتی باڵای
ئایینی لەنەجەف، هەڵوێستی فەرمیی عهلى سیستانى سەبارەت بەدۆخی ئێستاو هەنگاوەکانی
سەپاندنی یاسا ئاشکراکردو ڕایگەیاند، مەرجەعییەت پشتیوانیی تەواوی هەوڵەکانی حکومەت
دەکات بۆ گەڕاندنەوەی شکۆی دەوڵەت، ڕێگریکردن لەخوێنڕشتنو لێپرسینەوە لەو لایەنانەی
یاری بەئاسایشی وڵات دەکەن.
بهگوێرهى لێدوانێكى سەرچاوە نزیکەکەی
عهلى سیستانى مەرجەعییەتی باڵای شیعهكانى عێراق، "مەرجەعییەتی باڵا پشتیوانیی
هەموو ئەو هەوڵانەی حکومەت دەکات کە ئامانجیان سەپاندنی شکۆی دەوڵەتو جێبەجێکردنی
یاسایە بەسەر هەمواندا".
لەپەیامەکەدا جەختکراوەتەوە لەسەر پێویستیی
نەرمی نەنواندن بەرامبەر تێوەگلاوان لەگەندەڵی یان ئەو لایەنانەی یاری بەئاسایشی دەوڵەتو
یاساکانییەوە دەکەن.
مەرجەعییەتی نەجەف داوادەکات، هەمولایەک
ڕێز لەدەستورو یاساکانی عێراق بگرنو پابەندبن پێیانەوە، هاوکات هەموو قەیرانو
ناکۆکییەکان لەچوارچێوەی یاساداو دور لەخوێنڕشتن چارەسەربکرێن.
سهرچاوهكه وتوشیهتى، "مەرجەعییەت
جەختدەکاتەوە کە دەسەڵاتی دادوەریی تاکە مەرجەعو لایەنی تایبەتمەندە بۆ یەکلاکردنەوەی
ناکۆکییەکانو جێبەجێکردنی سزاش تەنها دەبێت لەڕێگەی یاساییەوە بێت".
وهكو سهرچاوهكه ئاماژهى پێكردوه،
ئەم هەڵوێستەی مەرجەعییەتى باڵاى شیعهكانى عێراق، درێژەپێدەری بنەما نەگۆڕەکانی
نوسینگەی عەلی سیستانییە کە پێشتریش لەبەیاننامەی 4ى تشرینی دوەمی 2024دا دوپاتیکردبوەوە
لەسەر، حوکمکردنی دەسەڵاتی یاسا، قۆرخکردنی چەک بەدەستی دەوڵەتو بەرەنگاربونەوەی
گەندەڵیی لەهەموو ئاستەکاندا.
