كەنەكە دەستگیركردنی سیاسەتمەدارانی باكوری كوردستان شەرمەزار دەكات

کوردستان

35 خولەک پێش ئێستا‌ 53 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

كۆنسەی بەڕێوەبەریی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان (كەنەكە) لەڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند "ئێمە وەك كەنەكە، گرتن و دەستبەسەركردنی سیاسەتمەدارانی كورد بە توندی شەرمەزار دەكەین و ئەم كارە وەك پێشێلكردنی مافە سیاسییەكان، ئازادیی ڕادەربڕین و مافە دیموكراتییەكان هەڵدەسەنگێنین".

كەنەكە لەڕاگەیەندراوەكەیدا ڕونیكردەوە "گرتن و فشارخستنە سەر سیاسەتمەدارانی كورد بەهۆی هەڵوێست، بیروڕا و خەباتی سیاسییانەوە، نابێتە ڕێگەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی گەلی كورد بە شێوەیەكی سیاسی و ئاشتییانە. ئەم جۆرە كردەوانە تەنها فشار و بێ متمانەیی زیاد دەكەن و ڕێگری لە دیالۆگ و چارەسەركردنی پرسی گەلی كورد دەكەن".

هەروەها داوا لە دەسەڵاتدارانی توركیا دەكات كە دان بەوەدا بنێن كە مافە بنەڕەتییە دیموكراتی و سیاسییەكانی سیاسەتمەدارانی كورد مافێكی دیموكراتی و ڕەوان، پێویستە بەبێ كەموكوڕی جێبەجێ بكرێن. شێوازی گرتنی سیاسەتمەدارانی كورد بە هیچ شێوەیەك پەسەند ناكرێت و پێویستە دەستبەجێ و بەبێ مەرج ئازاد بكرێن. پێویستە هەموو دامەزراوە، ڕێكخراو و هێزە دیموكراتییەكان دەكات لە بەرامبەر پێشێلكردنی مافە سیاسی و دیموكراتییەكانی گەلی كورد بێدەنگ نەمێنن و بۆ چارەسەركردنی كێشەكان هەنگاوی پێویست بنێن.

داواش لە هەموو هێز، پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان دەكات كە بۆ پاراستنی مافەكانی گەلی كورد، دژی هەموو شێوازەكانی فشار و زۆرداری هەڵوێستێكی هاوبەش نیشان بدەن. لە هەمان كاتدا پێویستە یەكێتیی نەتەوەیی و هەماهەنگیی سیاسی دەستبەجێ پێكبهێنن و دەشڵێت "دەنگی ئازادی و دیموكراتی بە فشار و گرتن بێدەنگ ناكرێت. مافە سیاسی و دیموكراتییەكان دەبێت بپارێزرێن".