یەرەكە: هێرشەكانی ئێران بۆ سەر سەردەشت بەردەوامە

کوردستان

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 207 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئەمڕۆ پێنج شەممە ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان یەرەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، "لە درێژەی هێرشەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێراندا بە تۆپ و درۆن،  ناوچەكانی سەر بە قەزای سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت ناوچەی میراوای بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بۆردومان كردووە".

یەرەكە لە ڕاگەیەندراوەكەیدا دەڵێت "لە ئەنجامی هێرشەكاندا زیان بەر سروشت و جوگرافیای ناوچەكە كەوتووە و ژیانی ڕۆژانەی دانیشتووانی ناوچەكە پەكی كەوتووە و ڕووبەڕووی دۆخێكی سەخت بوونەتەوە".

دەشڵێت، بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە وێڕای دروستكردنی كەشێكی نائارام و نیگەرانی لەناو خەڵكدا، كاریگەریی كردووەتە سەر مەرجەكانی ژیان و چالاكیی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی ناوچەكە، بەڵام لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا هیچ زیانێك بەر هێزەكانیان نەكەوتووە.