شارپرێس:
قەیرانی کەمیی سەرباز بەرۆکی سوپای ئیسرائیلی گرتوە؛ ئەیال
زامیر سوپاسالاری ئیسرائیل بەئاشکرا دانی بەکەمیی بەردەوامی شەڕکەرەکاندا نا وهو داوای
فراوانکردنی ڕیزەکانی سوپاو بەشداریی سەرجەم چینەکانی کۆمەڵگە دەکات.
ئەیال زامیر ڕایگەیاندوه، سوپا لەسایەی کەمیی بەردەوامی
ژمارەی شەڕکەرەکانیدا پێویستی بەفراوانبون هەیەو جەختیکردەوە، بەهێزکردنی ڕیزەکانی
سوپا پێداویستییەکی مەیدانیو پیشەیی ڕونە.
ئەم لێدوانانەی زامیر لەمیانی مەراسیمی یادکردنەوەی ساڵوەگەڕی
کۆچی دوایی یەکەمین سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، (دەیڤد بن گۆریۆن) هات کە تێیدا دوپاتیکردەوە،
ئەرکی بەرگریکردن لەدەوڵەت بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشە لەنێوان سەرجەم چینو توێژەکانی
کۆمەڵگەدا.
زامیر وتویهتى، "سوپا پێویستی بەشەڕکەرەو ئەم بابەتە
نەگۆڕاوە، ئەمە پێداویستییەکی مەیدانیو پیشەیی ڕونە، هەمومان هاوبەشین لەم ئەرکەدا،
شەرەفی بەرگریکردن لەدەوڵەت بەشدەکەینو هەموشمان بەشێکین لەپێکهاتەی ئیسرائیل".