مەسعود بارزانی و فالح فەیاز كۆبوونەوە

کوردستان

7 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 602 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمڕۆ شەممە، مەسعود بارزانی  سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی كرد.

  بارەگای بارزانی لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، "لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە كرا".

 هەروەها بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە، لەدیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێم و هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە كێشە و گرفتەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ لە چوارچێوەی دەستوور قابیلی چارەسەرن و پێویستە دەستوور پێوەر و بنەمای سەرەكی بێت بۆ تێپەڕاندن و نەهێشتنی ناكۆكییەكانی نێوان هەردوولا.