زیاتر لە 14 ساڵە هەوڵ دەدرێت لە سەر زەوی بینایەکی حکومی بەسودی وەبەرهێنەرێک مۆڵێکی بازرگانی بنیات بنرێت ، ئەمەش دانیشتوانی قەزای حاجیاوای نیگەران کردووە .
بەشێک لە چالاکوانان و ڕیشسپی و مامۆستایانی ئاینی قەزاکە بەمەبەستی ڕێگری لە و پڕۆژە بازرگانییە لەدادگا سکاڵایان تۆمارکرد، لەبەرامبەریشدا فەرمانگەی داواکاری گشتی ڕاپەڕین لە نووسراوێکی فەرمی دا شارەوانی قەزای حاجیاوای ئاگادار کردۆتەوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێت دەستکاری بینای حکومی بکرێت و ڕەگەزی بیناکە بۆ بازرگانی بگوڕدرێت و بدرێتە وەبەرهێنەران.
سوارە فەتاح ، سەرۆکی شارەوانی ئەو قەزایە بە شارپرێسی ڕاگەیاند ، پڕۆژەکە ڕێکاری خۆی وەرگرتووە ئێمە دەمانەوێت بۆ سودی گشتی ئەو پڕۆژە بکرێت و شار گەورەبووە و پێویستی بە جوانکاری و پڕۆژەی لەم شێوەیە هەیە.