به‌غدا بڕه‌ پاره‌یه‌كى دیكه‌ى خسته‌سه‌ر پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم

کوردستان

19/03/2024‌ 3968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

به‌غدا بڕه‌ پاره‌یه‌كى دیكه‌ى خسته‌سه‌ر پاره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم‌و میدیاى فه‌رمى گۆڕانیش ورده‌كارییه‌كه‌ى ئاشكراده‌كات.


میدیاى فه‌رمى گۆڕان ئاشكرایكردوه‌، وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک ملیارو 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم.

ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "وەزارەتی دارایی عێراق بڕی یەک ملیارو 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی تائێستا بەغدا ناردویەتی گەیشتوەتە 562 ملیارو 500 ملیۆن دینار".

هه‌ر له‌و هه‌واڵه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، "به‌گوێره‌ى زانیارییەکان ئەمڕۆ لەکۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چاوەڕواندەکرێت محەمەد شیاع سودانی داوایەکی حکومەتی هەرێم بخاتە ناو بەرنامەی کۆبونەوەکە، ئەویش داوایەکی هەرێمە بۆ ناردنی 100 ملیار دیناری دیکە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تەنها نیوەی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت بۆ هەرێم ئەوکات دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات".

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەوەی حكومه‌تى هه‌رێم‌و وه‌زیرى دارایی جه‌ختیانكردۆته‌وه‌ كه‌ پارەی پێویست لەبەردەستدانییە، تائێستا موچەی مانگی شوباتی فەرمانبەرانی دابەشنەکراوه‌، بەوهۆیەوە ماوەی سێ ڕۆژە بەشێک لەفەرمانگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردوە.