زیاتر لە 100 شوقە بۆ زیانلێكەوتوانی لافاوەكەی دهۆك تەرخان كران

کوردستان

21/03/2024‌ 320 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئەمڕۆ پێنجشەممە لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆك ڕایگەیاند،  117 شوقە بۆ زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی دهۆك تەرخان كران.

 پارێزگاری دهۆك رایگەیاند "لە بەرنامەماندا بوو كە هیشكەڕوو چاك بكەین كە نزیكەی 118 ماڵ تێیدا نیشتەجێ بوون و لە دەرەوەی ماستەر پلان بوون، ئەگەر لە ماستەر پلان بێت حكوومەت ڕێگە نادات گیانی هیچ هاووڵاتییەك لە مەترسیدا بێت. و ئێستاش قەرەبووی زیانلێكەوتووان دەكرێتەوە".

ئاشكراشیكرد، هەروەها لە بەرامبەر هەر خانوویەكدا شووقەیەكی نوێ بۆ هەر خانەوادەیەك دابین كراوە".