شارپرێس:
میدیاى یه‌كێتى زانیاریى له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه له‌زارى به‌رپرسانى باڵاى حزبه‌كه‌یى‌و په‌رله‌مانتاره‌كانى له‌به‌غدا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، نزیكه‌ی 15 ڕۆژه وه‌زاره‌تی دارایی عێراق بڕ‌ی 608 ملیار دیناری وه‌ك موچه بۆ هه‌رێم ناردوه، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه‌و ئاماده‌نییه دابه‌شی بكات.
موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 50 ڕۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه‌و زۆربه‌ى فه‌رمانگه سه‌ربازیى‌و مه‌ده‌نیه‌كانیش له‌سنورى پارێزگاى سلێمانى به‌و هۆیه‌وه بایكۆتى ده‌وامیان ڕاگه‌یاندوه.
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى ئاشكرایكردوه، "یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به‌فه‌رمى داواده‌كات، ئه‌و بڕ‌ه پاره‌یه‌ی له‌به‌غداوه هاتوه‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه، به‌سه‌ر مووچه‌خۆراندا دابه‌شبكرێت".
له‌وباره‌یه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی وتویه‌تى، "یه‌كێتی له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی موچه‌خۆراندایه‌و داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كردوه ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ موچه هاتوه به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، ئێمه له‌ساڵی 2014وه له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی موچه‌خۆرانداین‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم‌و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌وڵمانداوه، ئێستاش پێمانباشه هه‌رچی زوه ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن به‌غداوه بۆ موچه هاتوه، تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌رداگرتوه به‌سه‌ر موچه‌خۆراندا دابه‌شی بكات، چونكه له‌مانگی ڕه‌مه‌زانداین‌و هاوڵاتیان له‌چاوه‌ڕ‌وانیی موچه‌كانیاندان‌و پێویستیان پێیه‌تی".
هاوكات تیمی یه‌كێتی له‌حكومه‌ت له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، "له‌بری لێدوان‌و قسه‌و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه، واباشتربوو به‌هه‌مومانه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان بده‌ین‌و مافی موچه‌خۆران ده‌سته‌به‌ربكه‌ین، هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌بێ متمانه‌و پشتگیریی خه‌ڵكی كوردستان، ته‌نها به‌دروشم ناپارێزرێت".
ماڵپه‌ڕى فه‌رمى یه‌كێتى ئه‌نجامى به‌دواداچونێكی خۆیشى خستۆته‌ڕوو ده‌ڵێت، "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق لەچه‌ند ڕۆژی داهاتودا ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئادار دەکات، بەڵام وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕۆژی 2ى 2ى 2024وه لیستی موچه‌ی مانگی کانونی دوەمی ڕاگه‌یاندوه كه تائێستا زیاتر له 50 ڕۆژه نه‌یتوانیوه موچه‌ی مانگی شوباتی دابه‌شبكات‌و تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غداشدا گرتوه كه بۆ موچه ناردویه‌تی، ئەگەر دەست بەدابەشکردنیشی بکات زیاتر لەهەفتەیەکی پێدەچێت، بەمەش دابەشنەکردنی موچە دەبێتە دوو مانگ".
ڕۆژی 11ى ئه‌م مانگه‌و ڕۆژانی دوایی، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق به‌پێنج لیست بڕ‌ی زیاتر له608 ملیار دیناری خسته‌سه‌ر هه‌ژماری حكومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵام تیمی پارتی له‌حكومه‌ت ئاماده‌نییه موچه دابه‌شبكات‌و ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌كه‌ی به‌غدا گرتوه‌و به‌و هۆیشه‌وه بایكۆتی فه‌رمانبه‌ران‌و موچه‌خۆران له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیپێكردوه‌و تادێت فراوانتریش ده‌بێت‌و خوێندكارانى زانكۆشى گرتۆته‌وه.