بەڕێوەبەرانى "ھەژماری من" سبەینێ سەردانى بەغدا دەکەن

کوردستان

23/03/2024‌ 1081 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سبەنێ شاندێک لە دەستەی بەڕێوەبەرانی پرۆژەی " ھەژماری من "، سەردانی بەغدا دەکەن و ئامانجی سەردانەکەش، دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکە لەنێوان ھەرێم و بەغدا لەبارەی پرۆژەکە.

کەناڵى کوردستان نیوز لە زارى سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڵاویکردەوە، سبەی وەفدێک لە دەستەی بەڕێوەبەرانی " ھەژماری من " سەردانی بەغداد دەکەن و لەگەڵ نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و لێپرسراوانی بانکی ناوەندی کۆدەبنەوە.

وەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، ئامانج لەو سەردانە، گفتوگۆکردن و دروستکردنی لێکتێگەیشتنێکە، بۆ بە نیشتیمانیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لە رێگەی پرۆژەی ھەژماری منەوە.

 هەروەها، بڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا، وەفدێکی دیکەی ھەرێم سەردانی بەغداد بکات، بۆ گفتوگۆکردن و چارەسەرکردنی ھەمیشەیی پرسی مووچە و خەرجکردنی بوودجەی ھەرێم لەلایەن بەغدادەوە.

بەپەلە