داهاتی فرۆشتنی گوڵ لە سێ وڵات نزیكەی حەوت ملیار دۆلارە

جیهان

10/05/2024‌ 570 جار خوێندراوه‌ته‌وه

هۆڵەندا و كۆڵۆمبیا و ئیكوادۆر لە ساڵی ڕابردوودا زۆرترین ڕێژەی گوڵیان لە جیهاندا هەناردە كردووە و كۆی بەهای ئەو هەناردەكردنانەش گەیشتووەتە 6.6 ملیار دۆلار.

بەگوێرەی راپۆرتی نەتەوە یەكگرتووەكان، هۆڵەندا ساڵی ڕابردوو پێشەنگی بازرگانی گوڵ بووە و بە بەهای 4.6 ملیار دۆلار گوڵی فرۆشتووە و كۆی قەبارەی گوڵەكانی 552 هەزار تۆن بووە.

 هاوكات كۆڵۆمبیا لە پلەی دووەمدا هات و   143 هەزار تۆن گوڵی هەناردە كردووە كە بەهاكەی یەك ملیار و 100 ملیۆن دۆلار بووە.

پاشان ئیكوادۆر  181هەزار تۆن گوڵی هەناردە كردووە كە بەهای 987 ملیۆن دۆلار بووە.

بەپەلە