لە كۆبونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان بەزۆرینە، دەنگ بۆ ئەندامێتی فەلەستین درا

جیهان

10/05/2024‌ 523 جار خوێندراوه‌ته‌وه



لە كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆژی هەینی بە زۆرینە دەنگ درا بۆ پشتیوانی لە داواكاری فەلەستین بۆ ئەندامێتی لە ڕێكخراوەكەدا، ئەمەش بڕیارێكی سروشتی ڕەمزی بوو بەهۆی ڤیتۆی ئەمریكا لە ئەنجومەنی ئاسایش.

ئەم بڕیارنامەیە كە باس لەوە دەكات كە فەلەستینییەكان دەبێ "پەیوەندی بە ڕێكخراوەكەوە بكەن" لە هەمان كاتدا وەك دەوڵەتێكی چاودێر مافی زیادەیان پێبدرێت.

فەلەستین لەم پرۆسەیەدا پشتیوانی ١٤٣ ئەندامی وەرگرتووە، لە بەرامبەر ٩ ئەندام ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و ٢٥ ئەندامیش بێدەنگ بوون لە دەنگدان.

كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان پێشنیاری كرد كە ئەنجومەنی ئاسایش بە شێوەیەكی ئەرێنی چاو لە ئەندامێتی فەلەستینییەكان دەكات، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە فەلەستینییەكان شایستەن بۆ بەدەستهێنانی ئەندامێتی تەواو لەو ڕێكخراوەدا.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل گوتی: بڕیارە گاڵتەجاڕییەكەی كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هەمواركردنەوەی پێگەی فەلەستینییەكان لەو ڕێكخراوەدا خەڵاتێكە بۆ حەماس.

بەپەلە