بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق هاته‌ده‌نگ‌و په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان

25/03/2024‌ 1182 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بریكارى وه‌زاره‌تى دارایی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بۆ چارەسەری بابەتی موچە، پێویستە پابەندبین بەبنەماکانی دەستوری عێراق، كه‌ حکومەتی ھەرێمی كوردستانەو لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە کاروباری دارایی ھەرێمی کوردستان جێبەجێده‌كرێت"، ده‌شڵێت:"به‌گوێره‌ى دەستور حکومەتی فیدراڵی، دەبێ لەڕێگەی حکومەتی ھەرێمه‌وه‌ مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات‌و هه‌ر ڕێوشوێنێك پێچەوانەی ئەمە، دژ بەبنەماکانی دەستوره‌".


مه‌سعود حه‌یده‌ر بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، "بۆ چارەسەرکردنی بابەتی موچە، پێویستە پابەندبین بەبنەماکانی دەستوری عێراق كه‌ لەدەستوردا دەسەڵاتی (حصری ـ تایبه‌تكراو)ه‌ ئه‌ویش حکومەتی ھەرێمه‌و لەڕێگەی وەزارەتی داراییەوە کاروباری دارایی ھەرێم جێبەجێدەکات".

ده‌شڵێت:"بەگوێره‌ى دەستور حکومەتی فیدراڵی، دەبێت لەڕێگەی حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە مامەڵە لەگەڵ کوردستان بکات‌و هه‌ر ڕێوشوێنێك پێچەوانەی ئەمە، دژ بەبنەماکانی دەستوره‌".

بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی ڕاشیگه‌یاندوه‌، "حیسابى بانكیى فەرمانبەران لەھەر بانکێکی مۆڵەتپێدراو لەبانکی ناوەندی حیسابێکی یاساییەو پێویستە ئەو بانکانە تەنها لەگەڵ وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستانه‌، ھەماھەنگیان ھەبێت بۆ (توگین)ی موچە".

ده‌شڵێت:"پێویستە وەزارەتی دارایی ھەرێم، موچەی فەرمانبەران بخاتەسەر حیسابی بانکی، بۆ ئەوانەی کە حیساب بانکییان ھەیە، ئەوانەش کە ھێشتا حیسابیان نییە بەکاش موچەیان بدرێت‌و لەماوەی شەش مانگ ھەتا ساڵێک ھەموو موچەخۆرێکی ھەرێم حیسابی بانکی بۆ بکرێتەوە، ناشبێت ڕێگە بەھیچ لایەنێکی ناوخۆیی یان دەرەکی بدرێت، شایستەی موچەی خەڵکی ھەرێم بەسیاسی بکات، کە مافێکی دەستوریی موچەخۆرانە کە بەھۆی ئەو دەستتێوەردانە پێشێلکردنی بنەما سەرەکییه‌کانی دەستوری عێراق بکرێت".