ئێران روونكردنەوە لەبارەی بوونی پارەی بلۆككراو لە بەغدا دەدات

عیراق

08/05/2024‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه



محەممەد دێهقان، جێگری سەرۆك كۆماری ئێران بۆ كاروباری یاسایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، پارەی وڵاتەكەی لە عێراق  بلۆك نەكراوە.

دێهقان لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا  ڕایگەیاند كە "پارەی ئێران لە عێراق بلۆككراو نییە، هەروەها هەندێك مامەڵەی دراوی و دارایی بەردەوام لە نێوان هەردوو وڵاتدا هەیە".

هێمای بۆ ئەوەش كرد كە "هەندێك كێشەی دراوی و دارایی لە نێوان ئێران و عێراقدا هەیە، كە هەمیشە لە ڕێگەی گفتوگۆی نێوان بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتەوە چارەسەر دەكرێن و ئێمەش هیچ كێشەیەكمان لەو بارەوە نییە".

ئەو بەرپرسە ئێرانییە ڕوونیشیكردەوە، “بەپێی بڕیاری دادگا، ئێران خاوەنی پارەی بلۆككراو نییە لە عێراق، بەڵام هەندێك بەربەست هەیە كە لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر دەكرێت”.