بەنیازبوون خۆپیشاندان بکەن.. چەند مامۆستایەک لەلایەن ئاسایشى گەرمیانەوە دەستگیرکران

کوردستان

25/03/2024‌ 216 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئاسایشى گەرمیا چەند مامۆستایایەکى دەستگیرکرد، لەکاتێکدا ویستویانە لە گەرمیانەوە بەڕێبکەون بۆ سلێمانى و بەشدارى لە خۆپیشاندانى مامۆستایان بکەن.

مەکۆى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان بڵاویکردەوە، ئەمرۆ چەند مامۆستایەک لە گەرمیانەوە بەنیاز بوون بەشداری خۆپیشاندانی مامۆستایان بکەن لە سلێمانی، بەڵام لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکراون.

هەروەها، مەکۆى کەلارى بزوتنەوەى گۆڕان داوا لە ئیدارەی گەرمیان و ئاسایشی گەرمیان دەکات، دەستبەجێ ئەو مامۆستایانە ئازاد بکەن.

 

هەروەها، سەنتەرى میترۆ بڵاویکردەوە، چەند ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە ناوەكانی ( نەبەرد ئەحمەد، ئاری عزەدین، ئاسۆ محمد) كە ویستویانە لەكەلارەوە بێنە سلێمانی دەستگیركرد، چەند ئەندامێكی تریان لەناو خۆپیشاندانەكان دەسگیركراون.

ئەمڕۆ لە شارى سلێمانى مامۆستایان خۆپیشاندانیان دەستپێکرد و بەرەو دەباشان بەڕێکەوتن، بەڵام لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە چەند مامۆستایەک دەستگیرکران.