شارپرێس:
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لهبارهى حزبوڵڵاى لوبنانیهوه پهیامێكى نوێى بڵاوكردهوهو ڕایگهیاند، "ئەرکمان بەرامبەریان گۆڕاوە، تا ئەو شوێنە دوایان دەکەوین کە دەمانەوێت".
یواڤ گالانت وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئەرکی ئیسرائیل لەوەڵامدانەوەی حزبوڵڵاوە بۆ ڕاوەدونانو دواکەوتنی چەکدارەکانیان لەسەرجەم ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، گۆڕاوە، لەدیمەشقو حهمسو حەما ڕوبەڕویان دەبینەوە".
ئهوهشى وت:"ئەرکی ئێمە گۆڕاوە، ئێستا لەبری ئەوەی وەڵامی دەستدرێژییەکانی حزبوڵڵای لوبنانی بدەینەوە شوێنیان دەکەوین، خۆمان دەگەیەنینە هەموو ئەو جێگەیانەی چەکدارەکانی حزبوڵڵای تێدان، لەبەعلەبەکو سیدۆنو ناوچەکانی دیکەش، تەنانەت دەتوانین دەستمان بگاتە چەکدارەکانی حزبوڵڵا لەدیمەشق، حهمسو حەما".