پارتی: نامانەوێت ئەزموونی هەڵبژاردنی كەركوك و موسڵ دووبارە بکەینەوە

کوردستان

30/03/2024‌ 1461 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، هەڵوەشاندنەوەی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم گومانی بۆ دروستكردون و زۆرینەی كورسیەكانیش بەدەستبهێنن رەنگە دادگای فیدراڵی رەتیبكاتەوە.

دیاری حسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی نایەوێت ئاراستەی هەڵبژاردن بە لاڕێدا ببرێت، وەک ئەوەی لەکەرکوک و موسڵ ڕوویدا.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە لێدوانێكدا بەدەنگی ئەمریكای وتووە: پارتی گومانی هەیە لەوەی، گەر زۆرینەی کورسییەکانی پەرلەمانیش بەدەست بهێنێت، ئەنجامەکە لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە ڕەتبکرێتەوە، بەوپێیەی ئەو دادگایە بڕیار لەسەر قەبوڵکردن یاخود ڕەتکردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدات.

بەوتەی ئەو سەرکردەیەی پارتی "دەیانەوێت بڕیاری پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن لە هەرێمەوە پەسەند بکرێت و خەڵکی کوردستان ڕۆڵی هەبێت و دەنگەکانیان بەفیڕۆ نەڕوات".