ژمارەى گیان لەدەستدان لە کەرتى غەززە گەیشتە زیاتر لە ٣٣ هەزار کەس

کوردستان

05/04/2024‌ 101 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

بەپێى نوێترین ئامارى تەندروستى کەرتى غەززە، ژمارەى گان لەدەستدان بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە بۆسەر کەرتى غەززە زیاتر لە ٣٣ هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

تەندروستی کەرتى غەززە بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل پێنج کۆمەڵکوژی دژی خەڵکی غەززە ئەنجامداوە، لە ئەنجامدا ٥٢ فەڵەستینی گیانیان لەدەستداوە و ٨٢ کەسی دیکەش برینداربوون.

هەر بەپێى ئامارەکانى کەرتى غەززە،  لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە نزیکەی ٣٣ هەزار و ١٠٠ کەس لەغەززە کوژراون، ٧٥ هەزار و ٨٠٠ کەسیش بیرنداربوون.

ڕۆژى حەوتى ئۆکتۆبەرى ساڵى رابردوو،حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند ڕۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومان کرد و لەوکاتەوە بە بەردەوامى ئیسرائیل هێرشەکانى بۆسەر کەرتى غەززە نەوەستاوە.