لە سلێمانی ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنی موچە دەستپێکرد

کوردستان

05/04/2024‌ 800 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

میدیاى یەکێتى رایگەیاند، بانکەکانی سلێمانی لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکاریین بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگى سێ کە لە سبەینێوە دەستپێدەکات.

کەناڵى کوردستان لە زارى سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردەوە، کارمەندانی بانکەکانى سلێمانى لە ئێستادا لەدەوامدان و ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچە دەکەن، بەپێی خشتەی وەزارەتی دارایی سبەینێ دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات.

بەپێى ئەو خشتەیەى وەزارەتى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ مووچەی کەسوکاری شەھیدان زیندانیانی سیاسی و خاوەن پێداویستی تایبەت و خانەنشینی شارستانی و خانەنشینی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.