وتەبێژى حکومەتى هەرێم: ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە

کوردستان

05/04/2024‌ 1019 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەى چارەسەرى کێشەى موچەوە ڕایگەیاند، ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە، هیوادارین هیچ دووکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیجى خۆى لە فەیسبووک نووسیویەتی: بە پشتیوانی خودای گەورە و خۆڕاگری گەلی کوردستان، سەرۆکوەزیران توانی گرێکوێرەکان بکاتەوە و هەرێمی کوردستان دەرباز بکات لەو تەنگەژە دروستکراوەی تێی کەوتبوو.

وتەبێژى حکومەت دەشڵێت: ئێستا کە ئاسۆ ڕوون بووەتەوە هیوادارین هیچ دووکەڵێکی دەستکرد بەرەبەیانی کوردستان لێڵ نەکاتەوە.

قسەکانى وتەبێژى حکومەت دواى ئەوەدێت کە سەرۆکى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، کێشەى موچەیان لەگەڵ بەغدا چارەسەر کردووە و ئێوارەى ئەمڕۆش، وەزارەتى دارایی خشتەی مووچەی مانگی سێی بڵاوکردەوە.