شارپرێس:
له‌سێ شارى ڕۆژئاواى كوردستان كه ئێستا له‌ژێر ده‌ستى گروپه توندڕه‌وه‌كان و سوپاى توركیادایه، هێرشێك ئه‌نجامدراو زانیارییه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كوژراو‌و بریندارێكى زۆر له‌گروپه‌كانى سه‌ر توركیا هه‌یه.
هێزەکانی ڕزگاری عەفرین كه له‌ژماره‌یه‌ك گه‌نجى كوردى شارى عه‌فرینى داگیركراو پێكهاتوه، ئه‌مڕۆ لە ناوچەی عەفرین و شارەکانی دیکەی سوریا ئۆپەراسیۆنیان لە دژی گروپه‌كانى سه‌ر به تورکیا ئەنجامداو به هۆیه‌وه نۆ چه‌كدار کوژراون.
سەبارەت بەو پرسە هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، هێزەکانیان لەمانگەکانی ئادارو نیساندا زۆرترین چالاکییان لەدژی هێزەکانی تورکیا و گروپه‌كانى سه‌ر به‌و وڵاته ئەنجامداوە.
ئه‌وه‌ش هاتوه، هێزەکانیان لە ناحیەی شێرانی عەفرین و دەوروبەری شارۆچکەی ماری و عزەزێن کە سەر بەشاری حەلەبەو لەسەر سنووری تورکیاش زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە دژی ناوەندەکانی گروپه‌كانى سه‌ر به تورکیا، لەئەنجامدا نۆ چه‌كدارى سه‌ر به‌تورکیا کوژراون و هاوكات نۆى دیكه‌ش برینداربوون و ئۆتۆمبێلێكیش تێکشکێندراوه.
شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ر شارى عەفرینى كوردان له‌ڕۆژئاوا لەلایەن توركیاوە داگیركرا، لەوكاتەوە تا ئەمڕۆ پلانی مەترسیدار دژ بە كوردانی عەفرین بەڕێوەدەچێت، توركیا بە بیانووی "پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی خۆی" دەستی بە داگیركردنی عەفرین كرد، بەڵام دوای داگیركردنی عەفرین، ئەوە ڕوون بووەوە كە ئامانجی سەرەكی توركیا لەنێوبردنی كوردەكانی ڕۆژئاوای ڕووباری فورات بووە، عەفرینیش وەك ناوەندێكی مێژوویی كوردی سنوورەكە بووە بە ئامانج.