شارپرێس:
ئه‌مڕۆ له‌ڕۆژئاواى كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ به‌ڕێوه‌چوو، تێیدا بڕیارى لێبوردن ده‌ركرا، له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكیشدا ئەنجوومەنی دیموکراتی گەلانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا ورده‌كاریى بڕیاره‌كه‌یان ئاشكراده‌كات.
ئەنجوومەنی دیموکراتی گەلانی باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا لە 96مین کۆبوونەوەی خۆیدا کە ئه‌مڕۆ لەشاری ڕەققە بەڕێوەچوو، بڕیاریدا لێبوردن بۆ گیراوانى نێو گرتوخانه‌كانى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ربكات.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه ورده‌كاریى بڕیارى لێبوردنەکەى ڕونكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت:"هەموو ئەو تاوانانەی پێش 6ى 4ى 2024 ئەنجامدراون، لێخۆش‌بوونیان هەیە، بەڵام تاوانه‌كانى (تیرۆر، تاوانی دژ بەبەرژەوەندییە سەرەکییەکانی خۆبەڕێوەبەری، تاوانەکانی پەیوەست بەسامانی گشتی، تاوانی گەندەڵی، تاوانی بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکان‌و مافه‌كانى مرۆڤ) لێبوردن نایانگرێته‌وه".