رێباز حه‌ملان یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، به‌هۆی بڕیاری دادگای فیدراڵییه‌وه موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجی فعلی عێراق ده‌رهێنرا، ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی زۆر گرنگه.
ڕێباز حەملان لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، هادی عامری كه یه‌كێكه له سه‌ركرده گه‌وره‌كانی شیعه‌و نزیكه له وڵاتێكی دراوسێوه ده‌ڵێ بانكه ئه‌هلییه‌كان له ته‌وتینی موچه‌ی عێراقدا به‌شدارن، یه‌عنی چی نابێت له هه‌رێم بانكه ئه‌هلییه‌كان ئه‌م ئیشه بكه‌ن.
وتیشی "له‌دوای جه‌ژن بانكی بازرگانی عێراق (TBI) كه بانكێكی ئه‌هلی- حكومی عێراقه دێته ناو پرۆسه‌ی (هه‌ژماری من)ه‌وه، له‌سه‌ر پرسی (هه‌ژماری من) لێكنزیكبونه‌وه‌یه‌كی زۆر باش له‌نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ هه‌یه‌و دوای جه‌ژن ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت".
بەوتەی ڕێباز حەملان "ئه‌وه‌ی (هه‌ژماری من)ی ته‌واوكردبێت به‌و هه‌ژماره موچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌كردووه جارێ به كاش موچه وه‌رده‌گرێت، هەروەها ئه‌وه‌ی له رێككه‌وتنی ئه‌مجاره‌دا گرنگه ئه‌وه‌یه موچه په‌یوه‌ست نه‌كراوه به مه‌سه‌له‌ی نه‌وته‌وه".
جەختی لەوەشکردوەتەوە "ئه‌گه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌ستپیبكاته‌وه، بازاڕ ئه‌بوژێته‌وه، چونكه خه‌ڵكێكی زۆر له‌و كۆمپانیایانه‌ی نه‌وت كارده‌كه‌ن كه له هه‌رێمی كوردستان نه‌وت ده‌رده‌هێنن".