هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ ئەم کاتە دواخرا

کوردستان

06/04/2024‌ 8875 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

عادل باخەوان توێژەر و کەسایەتى نزیک لە سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.

عادل باخەوان، توێژەر و کەسایەتى نزیک لە نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە فەیسبوکى خۆى نوسیویەتى: هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بۆ مانگى ١٠ دواخرا.

قسەکانى ئەو کەسایەتییەى نزیک لە سەرۆکى هەرێم لەکاتێکدایە، نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ گەیشتە بەغدا بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق و دواخستنى هەڵبژاردنى پەلەمانى کوردستان یەکێکە لە تەوەرەکانى کۆبونەوەکانى.

پێشتر سەرۆکایەتى هەرێم ڕۆژى ١٠ى حوزەیرانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، بەڵام پارتى دیموکراتى کوردستان بایکۆتى هەڵبژاردنى ڕاگەیاندووە و کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراقیش بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن.