شارپرێس:
وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى ڕونكردنه‌وه له‌باره‌ى گۆڕانكاریى له‌كاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى ده‌دات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ڕۆژانى جه‌ژندا، پێدانى كاره‌باى نیشتمانى زیاد ده‌كات".
سیروان محه‌مه‌د وته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى له‌لێدوانێكدا به‌شارپرێسى وت:"له‌ئێستادا گۆڕانكاریى له‌كاته‌كانى كاره‌باى نیشتمانیدا كراوه‌و تاڕاده‌یه‌ك پێدانى كاره‌باى نیشتمانى زیادیكردوه".
سه‌باره‌ت به‌شێوازى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى له‌ڕۆژانى جه‌ژندا، سیروان محه‌مه‌د وتى:"وه‌كو ئه‌وه‌ى كه بۆ ڕۆژانى جه‌ژن به‌رنامه یان خشته‌یه‌كى تایبه‌تمان هه‌بێت نیمانه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى كارگه‌كان‌و شوێنه بازرگانیه‌كان كارناكه‌ن، بۆیه كاره‌بایه‌كى زۆر بۆ تۆڕى نیشتمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به‌هاوڵاتییان‌و هاوبه‌شه‌كانمان زیادبكات".
به‌وته‌ى سیروان محه‌مه‌د، له‌م وه‌رزه‌دا كه‌متر هاوڵاتیان پێویستیان به‌ئامێره‌كانى فێنككه‌ره‌وه یان گه‌رمكه‌ره‌وه ده‌بێت، بۆیه جیاواز له‌وه‌رزه‌كانى دیكه، كاره‌با كه‌متر به‌كارده‌هێنن‌و خواست له‌سه‌ر كاره‌با كه‌میكردوه.
لەئێستادا وەزارەتی کارەباى حكومه‌تى هه‌رێم توانای بەرهەمهێنانی کارەبای بۆ سێ هەزارو 400 مێگاوات کارەبای هەیەو خواستیش لەسەر کارەبا بۆ سەروی شه‌ش هەزار مێگاوات کارەبا بەرزبوەتەوه، ئه‌گه‌رچى له‌م وه‌رزه‌دا وه‌كو وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاشكرایكردوه، كه‌متر خواست له‌سه‌ر كاره‌با هه‌یه.