نێچیرڤان بارزانی لە بەغداوە هەڵوێستى خۆى لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن ڕاگەیاند

کوردستان

07/04/2024‌ 1602 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

سەرۆکى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەوەى لەسەر ئەوان بووە ڕۆژى هەڵبژاردنیان دیاریکردووە و هیواى خواست لایەنەکان بگەن بە ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانى هەڵبژاردن.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان دواى کۆبونەوەى لەگەڵ سەرۆک کۆمارى عێراق لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا وتى: بەنیسبەت هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان، ئەوەى پەیوەندى بە ئێمەوە هەبووە ڕۆژەگەیمان دەستنیشان کردووە، ئێمە هیوادارین هێزە سیاسییەکان ەموویان پێکەوە بگەنە قەناعەت و تێگەیشتنێکى هاوبەش بۆئەوەى هەڵبژاردن بکرێت.

لەبارەى موچەى موچەخۆرانى هەرێمەوە وتى: هەوڵى جدى هەیە لەلایەن هەرێم و عێراقەوە کە کێشەى موچە بە یەکجارى چارەسەر بکرێت و جارێکى تر موچە نەبێت بە هەواڵ، دەبێت بەغدا موچەى هەرێمى کوردستان دابینبکات.

ئەو لێدوانەى سەرۆکى هەرێم لەسەر هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دواى لێدوانى بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى دێت کە وتى: "ئه‌ره‌وه‌ڵڵا هه‌ڵبژاردن له‌كاتى خۆیدا ده‌كرێت له‌كوردستان".