پەیامى دادگاى فیدراڵى لەسەر موچە و هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان

کوردستان

07/04/2024‌ 1462 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی ڕایگەیاند، پێویستە نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە رۆڵ ببینێت لە چارەسەکردنی رێگرییەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی لە هەرێم و جەختیکردەوە لە تەوتینکردنى موچەخۆرانى هەرێم.

جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق ڕایگەیاند،بڕیاری تەوتین کردنی موچەی خانەنشینان و فەرمانبەرانی هەرێم و مەحروم نەکردنیان لە موچە گفتوگۆکرا.

سەرۆکى دادگاى فیدراڵى ڕایگەیاند، دەستوری عێراق بە پێی ماددەی ١١٧ هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانی بە فەرمی ناساندووە، لە خۆوە کار لەسەر هیچ دۆسییەک ناکات، بەڵکو لەسەر بنەمای سکاڵا کار لەسەر دۆسیەکان دەکات.

هەروەها بە پێویستیزانى، نەتەوە یەکگرتووەکان پێویستە رۆڵ ببینێت لە چارەسەکردنی رێگرییەکانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.