شارپرێس:
وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى عێراق ڕایدەگەیەنێت، "بەمنزیکانە پێدانی قەرز بەدەرچوانی زانکۆ‌و ئەو گەنجانەی بێکارن‌و بەدوای کاردا دەگەڕێن، دەستپێدەکاتەوە"، سه‌رچاوه‌یه‌كى حكومیش له‌هه‌رێم زانیاریى زیاتر له‌وباره‌یه‌وه ئاشكراده‌كات.
نەجم عقابی وتەبێژی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی حكومه‌تى عێراق ڕایگەیاند، بەگوێرەی یاسای پشتیوانیی پڕۆژە بچوکەکان ژمارە 14ی ساڵی 2023و دوای گەڕانەوەی بەشێک لەو پارانەی وەک قەرز درابون بەگەنجان، بڕیارە لەداهاتویەکی نزیکدا قۆناغێکی دیکەی پێدانی قەرزی بچوک دەستپێبکەنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەرچوانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان‌و ئەوانەشی بێکارن، لەڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز پێشکەش بکەن.
تائێستا دیارنییە ئەو بڕیارەی وەزارەتی کار‌و کاروباری کۆمەڵایەتی گەنجان‌و لاوان‌و دەرچوانی زانکۆ‌و پەیمانگاکان له‌هه‌رێمى كوردستان دەگرێتەوە یاخود نا.
شارپرێس به‌دواداچونى بۆ ئه‌م پرسه كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى كار‌و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى قسه‌یكرد، له‌وه‌ڵامدا وتى:"تائێستا نازانین ئه‌و بڕیاره هه‌رێمیش ده‌گرێته‌وه یان كارى پێده‌كرێت یان نا، هه‌ركات له‌عێراق كه‌وته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه، ئێمه‌ش به‌رچاومان ڕونده‌بێت له‌هه‌رێم".