لیژنەی باڵای بینینی مانگ: سبەی تەواوکاری ڕەمەزانە

کوردستان

08/04/2024‌ 252 جار خوێندراوه‌ته‌وه

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ مانگ نەبینراوه.

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەهەرێمی کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند نەیانتوانیوە ئەمڕۆ مانگ ببینن.

دەشڵێت سبەی سێشەممە تەواوکاری مانگی ڕەمەزانە و ڕۆژی چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.

هاوکات ئێران و تورکیا و سعودیە و ئیمارات و قەتەر و بەحرێن و کوێت رایانگەیاندووە چوارشەممە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانە.