شارپرێس:
بەرەبەیانی دوێنێ، بۆ جاری دوەم لەماوەی کەمتر لەدوو مانگ، ئاگر لەبازاڕی لەنگەی هەولێر کەوتەوەو بەهۆیەوە دوکاندارەکانی بازاڕەکە زیانێکی مادیی زۆریان بەرکەوت، دواتریش گروپێکی نەتەوەپەرستی تورک کە خۆیان بە“ڕێکخستنی پەیمانی میللی” ناوزەند کردوە بهرپرسیارێتى خۆى ڕاگهیاند.
دوای کەوتنەوەی ئاگرەکە گروپێکی نەتەوەپەرستی تورک کە بە“ڕێکخستنی پەیمانی میللی” خۆیان ناوزەندکردوە، لەڕاگەیاندراوێکدا بەپرسیارێتی خۆیان لەسوتاندنی بازاڕەکە ڕاگەیاندهوهو ئاماژەیان بەوەکردوە، “ئاگرمان لەدڵی کوردە ترسنۆکەکان بەردا، لە 16 شوێنەوە ئاگرمان لەبازاڕەکە کردەوەو لەناومانبرد”.
پێشتریش ئاگر لەهەریەک لەبازاڕەکانی ئەحمەد ئاغا لەکەرکوک، لەنگە لەهەولێرو چەلێ لەدهۆک، کەوتەوە، هەردوای ڕوداوەکە، ئەو گروپە توندڕەوە لەسێ ڕاگەیهندراودا بەرپرسیارێتی خۆیان لەسوتاندنی هەرسێ بازاڕەکە ڕاگەیاندو ئاماژەیان بەوەکردوە، “سنورەکانی پەیمانی نیشتیمانیی وەردەگرینەوە”، کە (مەبەستیان لەزیندوکردنەوەی میساقی میللیی دەوڵەتی عوسمانییە).
41 ڕۆژ بهر لهو ئاگره، ئاگرێکی دیکەی گەورە کە بووە هۆی سوتانی تەواوەتیی زیاتر لە 200 دوکانی بازاڕەکە لهنگهى ههولێرى سوتاندهوهو دواى ڕوداوهكهش، ههمان ئهو گروپه توركیه بهرپرسیارێتى خۆى ڕاگهیاندو وتى:"ئێمه ئهوكارهمان كردوه".