عێراق و ئەمەریکا گەڕاندنەوەی زیندانییانی کەمپی هۆڵ تاوتوێدەکەن

کوردستان

09/04/2024‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه


قاسم ئەعرەجى ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پێشوازی لە باڵیۆزی ئەمەریكا لە بەغدا كرد و هەردوولا تاتوتوێی هەماهەنگی نێوان هەردوولایان کرد، بە مەبەستى گەڕانەوەى ئاوارەكان لە كەمپی هۆل و داخستنی ئەو كەمپە.

نووسینگەی قاسم ئەعرەجى ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی لە بارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئەلینا ڕۆمانۆڤسكی  لە بەغدا لەڕاگەیەندراوێکدا رونیکردەوە،  لە کۆبونەوەکەدا هەردوولا تاوتوێی چەند پرسێكیان كرد، یەكێك لەو پرسانەش، هەماهەنگی نێوان هەردوولا بووە، بە مەبەستى گەڕانەوەى ئاوارەكان لە كەمپی هۆل و داخستنی ئەو كامپە.

قاسم ئەعرەجی وتویەتی، ڕێككەوتنی ستراتیژی نێوان عێراق و ئەمریكا گرنگ و هەمەلایەنەیە و تەنیا لایەنی ئەمنی ناگرێتەوە، بەڵكو هەموو بوارەكان دەگرێتەوە.