لە هەرێم نزیكەی 14 هەزار كەس بوونە قوربانی مین

کوردستان

10/04/2024‌ 157 جار خوێندراوه‌ته‌وه




لە هەرێمی كوردستان 250 كیلۆمەتری چوار گۆشە ماوە لە مین پاكبكرێتەوە.

بەگوێرەی داتاكانی دەزگای كاروباری مین لە هەرێمی كوردستان تا ئێستا سێزدە هەزار و 589 هاوڵاتی بەهۆی مینەوە بوونەقوربانی.

هەر بەپێی ئەو داتایانەی دەزگاكە تا ئێستا لە هەرێمی كوردستان 250 كیلۆمەتری چوار گۆشە ماوە لە مین پاكبكرێتەوە.

لە جەنگی عێراق و ئێران و هێرشەكانی رژێمی پێشوو تا ساڵی 1991  زۆر ناوچەی هەرێمی كوردستان بەتایبەت ناوچە سنوورییەكان مینڕێژكران و بەهۆیەوە هاووڵاتی زۆر گیانیان لەدەستدا و برینداربوون.

بەپەلە