بەغدا موچەى مانگى چوار رەوانەى هەرێم دەکات

کوردستان

12/04/2024‌ 1392 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ئەندامێکی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا کۆتایی ئەم مانگە حکومەتى عێراق موچەى مانگى چوارى موچە خۆرانى هەرێم دەنێرێت.

دارا سێکانیانی ئەندامی پەرلەمانى عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەگوێرەی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی، دەبێت حکومەتی ناوەندی ھاوشێوەی فەرمانبەرانی خۆی، موچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش دابینبکات، بەوھۆیەش چاوەڕێدەکرێت لە ٢٠ تا کۆتایی مانگی نیسان، موچەی ئەم مانگەی فەرمانبەرانی کوردستان رەوانە بکرێت.

سێکانیانى وتیشی: لەمکاتەدا ھیچ ئاستەنگییەک لەبەردەم ھاتنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان نەماوە و مووچە لەو وادەیەی بۆی دیاریکراوە دابەشدەکرێت.