شارپرێس:
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیاریانه‌ى ده‌ستكه‌وتون، له‌ناو چاكسازی هه‌ولێر، زیندانیه‌ك گیانی له‌ده‌ستداو كه‌سوكارى كۆچكردوه‌كه‌ش ڕه‌خنه له‌به‌رپرسانى چاكسازیه‌كه ده‌گرن‌و ده‌ڵێن:"ئه‌وه‌ى ڕویداوه به‌هۆى كه‌مته‌رخه‌میه‌وه بوه".
چه‌ند زانیاریه‌ك باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، ئه‌مڕۆ گیراوێك به‌ناوى (ئەسعەد شێروانی) لەبەڕێوەبەرایەتی چاکسازی هەولێر، بەهۆی نەخۆشی گورچیلەوە گیانی لەدەستداوه.
که‌سوكارى گیراوه‌كه‌ش ده‌ڵێن، "ئەسعەد بەئازارەوە کۆچی دواییکرد، ھۆکاری گیانلەدەستدانیشی کەمتەرخەمیی لایەنی پەیوەندیدارە لەوەڵامنەدانەوەی داواکاریی کەسوکاری کۆچکردوو".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن، "بەگوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ئەسعەد شێروانی بەھۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانیلەدەستداوە، سەرەڕای ئەوەی کەسوکارەکەی دەیانتوانی بیبەنە نەخۆشخانەو چارەسەری بۆ بکەن".
كه‌سوكارى گیراوه كۆچكردوه‌كه داواکاریی‌و ڕەخنەکانیان ئاڕاستەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم دەکەن، چونکە ئەسعەد سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتی پزیشکی هەبوو، ماوەی سزاکەشی تەواوکردبوو، به‌ڵام ڕێگەنەدراوه ڕەوانەی نەخۆشخانە بکرێت.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕوداوه‌دا تائێستا چاكسازى گه‌ورانى هه‌ولێر هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌كى نه‌داوه.