لە ڕۆژانى جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی سنوری سلێمانییان کردووە

کوردستان

13/04/2024‌ 130 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

قایمقامیەتى سلێمانى ڕایگەیاند، لە ڕۆژانى جەژندا زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری سلێمانییان کردووە.

ئاوات محەمەد، قایمقامى ناوەندى سلێمانى ڕایگەیاند، بەهۆی جوانی و دڵڕفێنی ناوچە گەشتیارییەکانی و ئەو ئارامییەی لە شارەکانی هەرێمی کوردستان فەراهەم بووە بۆبەسەر بردنی رۆژەکانی پشوی جەژنی رەمەزانی پیرۆز، وایکردوە ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری لە دەرەوەی هەرێم سەردانی شوێنە گەشتیارییەکان بکەن.

قایمقامى سلێمانى وتیشى: بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی، زیاتر لە (100) هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی سنوری سلێمانییان کردوە، کە ژمارەیەکی زۆریان لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە هاتون.