تورکیا گوندى گەڵاڵەى بۆردومان کرد و هاوڵاتییەک گیانى لەدەستدا

کوردستان

14/04/2024‌ 328 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

ڕێکخراوى سی پی تى ئەمریکى ڕایگەیاند، شەوى ڕابردوو فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا خانوچى هاوڵاتییەکیان لە گوندى گەڵاڵە بۆردومان کردووە و بەوهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانى لەدەستداوە.

کامەران عوسمان، ئەندامى تیمى ڕێکخراوى سی پی تی ئەمریکى بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنی لە دۆڵی شۆرە لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شینکایەتی پارێزگای سلێمانی، هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید بوو.

ئەو ئەندامەى تیمى ڕێکخراوى سی پی تی ئەمریکى دەشڵێت: بۆردوومانەکە لە کاتژمێر ١١ی شەوی ڕابردوو ڕوویداوە و قوربانییەکە ناوی (محەمەد سەعید محەمەد)ە. تەمەنی لە نێوان ٢٩ بۆ ٣٤ ساڵدایە و دانیشتووی سلێمانیە، بەڵام بۆ کاری جوتیاری و ڕەزوباخ گەڕابۆوە سەر باخەکەی خۆی لە گوند.