شارپرێس
ئەندامێکى لیژنەى
دارایی پەرلەمانى عێراق ڕایدەگەینێت، لەگەڵ دابەشکردنى موچە لە عێراق کە لە ١٨ى
هەموو مانگێکەوە دەستپێدەکات، بەغدا موچەى هەرێمى کوردستان دەنێرێت.
مسته‌فا گه‌رعاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له پەرلەمانى عیراق به
سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی ڕاگەیاندووە، سبه‌ینێ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی داراییه‌وه پرسی
موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كرێت، كه له‌ئێستادا
به‌شێوه‌یه‌كی كاتی و له ڕ‌ێگه‌ی بودجه‌ی فیدراڵی به‌بێ ئه‌نجامدانی هه‌ندێك رێكار
چاره‌سه‌ر كراوه.
گەرعاوى وتیشى: حكومه‌تی فیدراڵ هه‌موو مانگێك له 18ی مانگه‌وه به‌پێی ریزبه‌ندی
وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه ده‌كات و له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا مووچه‌ی
موچه‌خۆرانی هه‌رێم ده‌نێرێت و ناردنی ووچه‌ی بۆ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام
ده‌بێت.
له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی موچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی
حكومه‌تی فیدراڵ، موچه بۆ موچه‌خۆرانی هه‌رێمیش دەنێردرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت
مانگانه له ١٨ تا ٣٠ مانگ موچه بۆ هه‌رێم بنێردرێت.