مەسعود بارزانى مەرجى پارتى بۆ بەشدارى لە هەڵبژاردن ئاشکرا کرد

کوردستان

25/04/2024‌ 854 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

سەرۆکى پارتى ڕایگەیاند، بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەن و دەشڵێت: بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.

مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى لە میانى دیدارێکیدا لەگەڵ قەداسەتی پاتریاك مارئاوای سێیەم پاتریاكی كەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان ڕایگەیاند، بوونی فەرهەنگی پێكەوەژیان لە هەرێمى کوردستان شانازییەكی گەورەیە و جەختیشی لەوە كردەوە، كە بە هەموو شێوەیەك پارێزگاری لەو فەرهەنگە دەكەین و دەوڵەمەندتری دەكەین.

سەرۆكى پارتى بڕیارەکانى دادگاى فیدراڵى لەسەر یاساى هەڵبژاردن و نەهێشتنى کورسی کۆتا و پێکهاتەکان بە نادەستووریی نابرد و وتى: بە بێ ڕاستكردنەوەی ئەو هەڵەیە و بەبێ بەشداریی پێكهاتەكان ئامادە نین بەشداریی هەڵبژاردن بكەین، چونكە بێبەشكردنی پێكهاتەكان لێدانە لە بەها مێژووییەكانی گەلەكەمان.

بەپەلە