کۆمیسیۆن بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان و داواى لیستى دەنگدەرانى تایبەتى هەرێم دەکات

کوردستان

25/04/2024‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ لیستی چاودێری حزب و رێکخراوەکان و دەزگاکانی راگەیاندنی بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردەوە و داواى لیستى دەنگدەرانى دەنگدانى تایبەت لە وەزارەتەکانى هەرێم دەکات.

ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆبووەوە و بڕیاریدا، لە ئەمڕۆوە دەرگای پێشکەشکردنی چاودێری حزب و ھاوپەیمانێتییە سیاسییەکان و رێکخراوەکان بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان بکاتەوە.

بەگوێرەی بڕیارەکە لە ئەمڕۆوە دەزگاکانی راگەیاندنیش دەتوانن داواکاری پێشکەشی کۆمیسیۆن بکەن بەمەبەستی روماڵی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە لە ١٠ـی حوزەیران ئەنجام بدرێت.

کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان ڕاشیگەیاندووە، بۆ لیستی دەنگدەرانی رۆژی دەنگدانی تایبەت کە ھێزە ئەمنییەکان و نەخۆشخانەکان و چەند شوێنێکی دیکەش دەگرێتەوە، داوایان لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و تەندروستی عێراق و ھەرێم کردووە لیستەکانیان بۆ رەوانە بکات.

بەپەلە